ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ-ی سووریا، ئاشکرای کرد ، ڕایگەیاند کە دوابەدوای دەربازبونی سوپای تورکیا وچەتەکان بۆ ناوەندی شاری عەفرین ، دزی وتاڵان کردنی ماڵ وحاڵی هاووڵاتیان و دام ودەزگە خزمەتگوزارییەکان دەستی پێکردووە.
هەواڵنێری ئاژانسی(ئا اف پی) لە هەرێمە ڕایگەیاند کە ئەوان بە چاوی خۆیان شایەدی دزی وتاڵانی ماڵ وحاڵی هاوڵاتییانی عەفرین بوون کە چۆن ئە چەتانە کەل وپەلەکانیان لە تراکتۆر، پیکاب ومۆتۆرسیکلێت بار دەکرد و دەیانبرد.
یەکێک لە هاوولاتییان بە ئاژانسی (ئا اف پی)ڕاگەیاند کە کە بەرەبەیانییەوە چەتەکان دەستیان کردووە بە تاڵانی دووکان وماڵی هاووڵاتیان.
ک-ش