لە عەفرین شەڕ لە ئاستێکی هەرە سەخت دایە
له ناوچه‌کانى بلبل و جندرێس و شه‌را شەڕێکی سەخت لە ئارادایە
له ناوچه‌کانى بلبل و جندرێس و شه‌را شەڕێکی سەخت لە ئارادایە
هێرشه‌کانى سوپای داگیرکەری تورکیا و چه‌ته‌کان له عه‌فرین بەرفراوانتر بووه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رگرى و به‌رخۆدانى شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامه.
هاوکات فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپای تورکیای داگیرکەر گوندى مه‌ریه‌مین له ناوچه‌ى شه‌را بۆردوومان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له گوندى که‌فه‌ر که‌فه‌ر له ناوچه‌ى جندرێس شه‌ڕێکى دژوار له‌نێوان شه‌ڕڤانان و سه‌ربازانى سوپاى تورکیا و چه‌ته‌کان لە ئارادایە.
هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌رى گوندى بێک و باخچه سه‌ربه ناوچه‌ى بلبل شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌کان و سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه و به‌پێى زانیارییه‌کان کوژراو و بریندارى سەربازانی سوپاى تورکیا هه‌یە.
ئه‌مڕۆ ٤٩ ڕۆژه هێرشه‌کانى سوپای داگیرکەری تورکیا و چه‌ته‌کان بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه، سوپای تورکیا و چه‌ته‌کان به تۆپ و فڕۆکە و ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگیی پێشکه‌وتوو هێرش ده‌که‌ن، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتى شه‌هید و بەسەدانیش بریندار بوون و چه‌ندین گوند و ناوچه‌ش وێران کراون.