لە عەفرین، عەزاز و مارع ٨ چەتە کوژران
لە ناوچەکانی، عەزاز مارع و عەفرین و لە چالاکییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
لە ناوچەکانی، عەزاز مارع و عەفرین و لە چالاکییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، لە هەرێمەکانی عەزاز، مارع و عەفرینی داگیرکراو لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی چالاکی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٤ی ئەیلول/ ١٣ی خەرمانان لە گوندی کەفەر کلبین-ی ناوچەی عەزاز لەدژی گروپی چەتەی جەبهەی شامییە چالاکییەک ئەنجامدرا و سەنگەر و حەشارگەکانی چەتەکان ڕووخێنران. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
راگەیاندرا کە گورز لە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دراوە و دەستیش بەسەر چەکێکی کلاشینکۆف، دووربینێک، تەلەفۆنێک و پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکرادا گیراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ٥ی ئەیلول/ ١٤ی خەرمانان-دا لە گوندی کەباشین-ی ناوچەی شێراوای عەفرین، لە چالاکی یەکینەکانیاندا ٤ چەتەی داگیرکەر کوژراون و دەست بەسەر چەکێکی کلاشینکۆف و دووربینێک-دا گیراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٥ی ئەیلول، لە ڕێگەی گوندی باسووتێ-ی ناوچەی شێراوا، لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گرووپی چەتەکانی لیوای ٥ چالاکییەک ئەنجام درا. ڕاگەیاندرا کە لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکێندراوە، بەرپرسی گروپەکە سەعید فارس و ٢ چەتەی داگیرکەر کە لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە هەمانکاتدا لە دەوروبەری گوندی توێهین-ی ناوچەی مارع لە دژی سەنگەر و حەشارگەکانی چەتەکان چالاکییەک بە چەکی تاکەکەسی ئەنجام درا و لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران.
ژ.ت