بە پێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ لە نێوان سوپای تورکیا وچەتەکان-ی لیوای حەمزە شەڕ ڕوویداوە، شەڕەکە لە دەستپێکی شاری عەفرین ڕوویداوە.
سەرچاوەکە دەستنیشانی کردووە کە سوپای تورکیای داگیرکەربنکەکانی لیوای حەمزەیان لە نزیک نەخۆشخانەی دەرسیم و گوندی تیریندێ تۆپباران کردووە.
بە پێی زانیارییەکان ، سوپای تورکیا داوای لە چەتەکانی لیوای حەمزە کردووە کە عەفرین بەجێ بهێڵن و و بچنە ناوچەیەکی دیکە، دوای ئەوەی کە چەتەکان قەبووڵیان نەکردووە لەنێوانیاندا شەڕ ڕوویداوە.
بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا نەخۆشخانەی دەرسیم و قوتابخانەی ساڵەح عەلی-یان تۆپباران کردووە.
دۆخی ناو شاری عەفرین ئاڵۆزە
ک-ش