لە عەفرین لە چالاکی شەڕڤاندا ٦ سەرباز و چەتەی ڕژێمی تورکیا کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند: ڕۆژی ۳۰ مانگی ئەیلول ڕابردوو، لە گوندی کەفەر خاشری سەر بە شارۆچکەی عەزارز هێزەکانمان بە چەکی قەناس لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژراوە.

لە ڕێککەوتی یی ئەم مانگەشدا، لە گوندی باسلی ناوچەی شێراوی عەفرین هێزەکانمان دوو بارەگای سەربازی رژێمی تورکیایان کردوەتە ئامانج  و لە ئاکامیدا هەر دوو بارەگاکە خاپور کراون و ۲ سەربازی تورکیا کوژراون و ی دیکەش بریندار بوون.

هەر لە ڕێککەوتی ۱ی ئەم مانگەدا، لە نزیک گوندی عەنابەکی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین چالاکییەکی دیکەیان دژی تاقمێک چەتەی سەر بە تورکیا ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا ۳ چەتە کوژراون.

هاوکات لە ناوەندی شاری عەفرین، هێزەکانمان بارەگایەکی ڕژێمی تورکیایان کردوەتە ئامانجی چالاکیی و زیانی زۆری ماددی و گیانیان بە دوژمنی داگیرکەر گەیاندوە، بەڵام لەو بارەوە زانیاری تەواو بە دەستنەخراوە.

لە ڕێککەوتی نێوان ۲۹ی ئەیلول تا ۱ی ئەم مانگە، هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی، گوندەکانی ناوچەی شێراوا و ناوچەی کەفرنایا و دەوروبەری شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانیانەوە بە چڕی تۆپباران و هاوەنباران کراون، ئەوەش زیانی ماددی زۆری بە گێڵگە و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیاندووە.

هـ.هـ