لە عەفرین و باب دوو تەقینەوە ڕوویاندا

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەفرین تەقییەوە، لە شاری بابیش تەقینەوەیەک ڕوویدا.

لە شارەکانی عەفرین و باب کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، دوو تەقینەوە ڕوویاندا.

تەقینەوەکەی عەفرین لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕوویداوە، تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

تەقینەوەکەی شاری بابیش لە ناوندی شار و لە نزیک نەخۆشخانەی فارابی ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

ف.ق