لە عەفرین و عەزاز لە داگیرکەران درا

هێزەکانی رزگاری عەفرین (هەرەئە – HRE) ڕایگەیاند، شەڕڤانان لە هەرێمی عەفرین و لە شاری عەزاز لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ژمارەیەک چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانی شەڕڤانان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی عەفرین و شاروچکەی عەزاز ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەم هێزەکانمان لە گوندی مەیرەمینی سەر بە ناوچەی شەڕا لە بارەگەیەکی سوپای تورکیایان دا. لە ئەنجامدا ٧ داگیرکەر بریندارکران کە دۆخی دووانیان قوڕسە.

هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە گوندی خەزەوی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا چەتەیەک بە ناوی ئیبراهیم موسا ئەلعەلی کە خەڵکی هەرێمی ئیدلبە کوژرا.

هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری حەزاز لەدژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەری چالاکیەکیان کرد و لە ئەنجامدا ٣ چەتە بریندار بوون.

هەروەها دوای چالاکیەکان سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مالیکیە، نەڕەناز، شێوارخا، کەلا شێوارخا و ئەلقامیەی سەر بە ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد."

ف.ق