لە عەفرین و مارع ٣ داگیرکەر کوژران
لە چالاکیى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا لە عەفرین و مارع ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیش تێکشکێنرا.
لە چالاکیى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا لە عەفرین و مارع ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیش تێکشکێنرا.
هێزەکاى رزگاریى عەفرین (HRE) لە عەفرین و دەورووبەریدا لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا.
بەپێى راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عفرین، هێزەکانیان رۆژی ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٠ی جۆزەردان لە گوندی جلبر لە ناوچەى شێراواى عەفرین لە دژی سەربازانى سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیش تێکشکێنرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی ١ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ١٠ی جۆزەردان لە گوندی تل مالید لە ناوچەى مارع یەکەى نیشانەشکێن چالاکییەکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە چەتەیەکى داگیرکەر کوژراوە.
ر.م