لە عەفرین ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند کە هێزەکانیان لە ڕۆژی ١٨ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی شەرا و شێرئاوای عەفرین لە دژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.لە ئەنجامی ئەوچالاکییانەدا ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیاند، لە چالاکیی تۆڵەکردنەوەی هێزەکانمان لە رێکەوتی  ١٨ی تشرینی یەکەم لە عەفرین ، لانی کەم ١٠ سەربازی و چەتەی تورک کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاو کراونەتەوە

"لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی تۆڵە کردنەوەدا هێزەکانمان لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەکانی شێرئاوا وشەرای عەفرین لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەڕێوەچوو:

لە ١٨ی تشرینی یەکەم، لە گوندەکانی مریەمین، ئەنابکێ و مالکیێ-ی سەر بە ناوچەی شەرا هێزەکانمان لەدژی ٢ بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون و ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازیش تێکشکێندران.

لە هەمان ڕۆژدا، لە گوندی باسووتێ و جەبەل ئەحلام-ی گریدراوی ناوچەی شێرئاوا هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە دژی بازگەکانی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی کاریگەریان ئەنجام دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٩ چەتەی داگیرکەرکوژران، ژمارەیەکیش بریندار بوون، هەروەها ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازیش لە جۆری تۆیۆتا و ئۆتۆمبیلێکی گواستنەوەی چەتەکان تێکشکێندران.

هەروەها دوای ئەوەی هێزەکانمان لەو هەرێمانە چالاکیان کرد، سوپای دەولتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی شەوارخا و مالکیێ-ی سەر بە شەرا و گوندەکانی سۆخانکێ، بێنێ و ئاقیبێ بە سەختی تۆپباران کرا و فڕۆکەی چاودێری لەسەر ئەو هەرێمانە دەگەڕان".

ک-ش