لە عەفرین ١١ هەزار هێكتار دارستان سووتێنرا
له عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیر کراوە، دارستانەکان بە ئه‌نقه‌ست ده‌سووتێنرێن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە ڕووبه‌ری ١١ هەزار هێكتار دارستان سووتێنراوه.
له عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیر کراوە، دارستانەکان بە ئه‌نقه‌ست ده‌سووتێنرێن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە ڕووبه‌ری ١١ هەزار هێكتار دارستان سووتێنراوه.
ڕژێمی تورکیا کە ئاداری ٢٠١٨عەفرینی داگیر کرد، بەشێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژ تاوانی دژبه مرۆڤایەتی و شەڕ دەکات. هه‌روه‌ها سروشت تێكده‌دات.
بە گوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، لە پارەوە تاكوو ئێستا لە عەفرین و گوندەکانی ڕووبه‌ری ١١ هەزار هێكتار دارستان سووتێنراوه. ئەو دارستانانەی کە سووتێنراون بریتین له: چیاكانی ساری سینێ، خرابێ سماق، کورێ، کومرەشێ، سوورکێ و جرقا-ی ناوچەی ڕاجۆ.
هەروەها نزیكه‌ی نیوه‌ی دارستانی چیاكانی بافرانێ، قه‌ڵای هاوارێ و ڕشا ئیسیێ، چیاکانی گوندی ڕووت ا(دۆڵی جەهەننهم)، ڕەمەدانا و گوردای ناوچەی ماباتا سووتێنراون. دارستانەکانی گوندی تەتهرا، حاجی حەسەن، قازقلی، شێخ محەمەد و چوولاقای ناوچەی جندرێس ئاگریان تێبه‌ردراوه.
هاوكات دارستانی ناوەندی دەریاچەی مەیدانکی، دارستانەکانی تەتەرا، قەسیری و قازقلیی ناوچەی جندرێس و ڕووبەرا لەنێوان گونده‌كانی گوبەکا و سێویا لە ناوچەی ماباتا سووتێنراون.
ئەندامی ده‌سته‌ی بەڕێوه‌بەرایەتیی شارەوانیی گەلی هەرێمی عەفرین نورشان حوسێن له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵ دەدەن دیمۆگرافیای کانتۆنه‌كه لە هەموو لایه‌کەوە بگۆرن. هاوڵاتییان ناچار ده‌كه‌ن كۆچ بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامن له کوشتن و پێشێلكارییه‌كانی دژبه مافی مرۆڤ.
نورشان گوتی، «تورکیای داگیركه‌ر و چەتەکانی دەزانن کە خەڵکی عەفرین ئەوانەی لە شەهبا جێگیرن، بە بەرخۆدانەوە گرێدراون و بەسەر تیرۆردا سەردهكهون، بۆیه ژینگه و سروشتی عه‌فرین تێكده‌ده‌ن و دارستانه‌كان ده‌سووتێنن.»
ناوبراو داوای لە ڕێكخراوه‌كانی بواری سروشت و ژینگه كرد له به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له ئاست سروشت و دارستانه‌كانی عه‌فرین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
s.m