لە عەفرین ١٣ کەسی تر ڕفێندران

لە عەفرینی داگیرکراودا ١٣ هاووڵاتی مەدەنی ترلە لایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە ڕفێندران. لەم مانگەی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٨ هاوولاتی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندراون.

سەرچاوە هەرێمییەکان لە ناوچەی شێی عەفرین بەئاژانسی هەواڵی هاواریان ڕاگەیاندووە کە چەتەکانی سەربە لیوای (شەعد بن وەقاس) ١٢ هاوولاتی گوندی ئینقەلێ و سەنەرێ-ی ناوچەی شێ-ی عەفرین-یان ڕفاندووە.

ناوی ئەوکەسانەی کە ڕفێندراون ئاوەهایە "  حەسەن ئەحمەد عەلی، محەمەد حەج عەلی، محەمەد حکمەت عابدین، بەنگین ئیبراهیم عەبدۆ، نیدال سلێمان عومەر، حەسەن ڕەشید چرکۆ، عەلووش محەمەد چرکۆ، زوبەیر عەلی محەمەد، حەسەن محەمەد ئەحمەد، مووستەفا قازقلێ عمەر، محەمەد بەکر خۆجە و محەمەد عارف."

سەرچاوەیەکی ترلە ناوچەی ماباتا ڕایانگەیاند کە چەتەکانی گروپی سەمەرقەندی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرهاووڵاتییەکی گوندی دالای سەربە ناوچەی ماباتایان ڕفاندووە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک درگای ماڵەکانیان لە ناوشاری عەفریندا شکاندووە ودەستیان کردووە بە دزیی کردن و کەلوپەلە دزراوەکانیان لە بازارەکانی عەزاز و هەرێمەکەدا فڕۆشتووە.

ک-ش