لە عەفرین ٢٥ سەرباز و٤٦ چەتەی سوپای تورکیا کوژران

لە بەرەکانی شییە، جندرێس، ماباتا، بلبلێ، شەرا و ڕاجۆ، لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی شەڕ بە قورسى بەردەوامیى هەیە. لە شەڕەکانى ئەو ناوچانەدا ٢٥ سەربازی سوپای تورکیا و ٤٦ چەتەی بەرەی نوسرە کوژران.

بەرخۆدانی سەردەم ،لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە.

دوێنێ لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا، لە بەرەکانی شێە، جندرێس، ماباتا، بلبلێ، شەرا و ڕاجۆ، ٢٥ سەربازی سوپای تورکیا و ٤٦ چەتەی بەرەی نوسرە کوژران.

هەروەها شەڕڤانان دوێنی شەو لە چالاکیەکدا لە کوندی مەیدانکێ-ی ناوچەی شێراوا-ی عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیایان تێکشکاند.

ر.م