لە عەفرین چالاکیی کاریگەر؛ ٧ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە نێوان ٢٧ - ٢٨ی ئەیلول / ٥-٦ی ڕەزبەر لە شەرا و شێراوای عەفرین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆریستەکانی چالاکی کاریگەرییان ئەنجام داوە.

لە راگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگارکردنی عەفرین دا هاتووە:

"تیمە نیشانەشکێنەکانمان لە ٢٧ی ئەیلول / ٥ی ڕەزبەر لە ناوچەی شەرا لە گوندی ئەنابکێ لە دژی گروپە تیرۆریستییەکانی سەربە سوپای تورکیا لە بۆسەیەکدا چالاکییەکان ئەنجامدا و چەتەیەک کوژرا.

٢٨ی ئەیلول / ٦ی ڕەزبەر لە ناوچەی شێراوا لە دژی سوپای تورک و گروپە تیرۆیستییەکانیان چالاکیی هاوکات بەڕێوەچوون. ئەنجامی ئەو چالاکییانە بەم شێوەیەن:

لە ناوچەی شێراوا لە دژی بنکەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپەکانیان، لە دەروبەری گوندەکانی کەفەر نەبۆ و بورج حەیدەر چالاکی ئەنجام دران. شەڕەکە ماوەی ١٥ خولەک بەردەوام بوو. ٣ تیرۆریستی داگیرکەر کوژران و دوانیش بریندار بوون. هاوکات دوو ئۆتۆمبیلیش تێکشکێنران.

لە ناوچەی شێراوا لەنێوان گوندەکانی بەرادێ و کەفەر نەبۆ لە دژی تیرۆریستانی سەر بە سوپای تورکیا چالاکییەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بارەگایەکی سەربازی تێکشکێنراوە و ٢ تیرۆریستی داگیرکەریش کوژراون.

لە چالاکییەکەدا لە دەوروبەری گوندی گەورەی شێراوا تیمێکی نیشانەشکێنمان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە تیرۆریستەکانی چالاکییەکیان ئەنجام دا و چەتەیەک کوژرا.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەنێوان ٢٦ - ٢٨ی ئەیلول، سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆریستەکانیان لە ناوچەی شەهبا بە تۆپ و هاوەن دەورووبەری گوندەکانی سەموقا و تەل مەدیق-یان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیانێکی مادی زۆر بە پووش و پاوانی گوندنشینانەی ناوچەکە گەیشت".

ژ.ت