لە عەفرین ۳۱۳ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

لە ناوچەکانی"بلبلێ، جەندریسێ و شەرا"، شەڕڤانان گورزی زۆر قورسیان لە هێزەکانی دوژمن داوە و بەو هۆیەوە سەدان کوژراو و برینداریان هەیە.

لە بەرە جیا جیاکانی شەڕ و بەرخودانی سەردەم لە عەفرین، هەواڵی سەرکەوتنی گەورەی شەڕڤانان بە سەر هێزەکانی دوژمندا هات.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە، بە ئاژانسەکەمان فورات نیوزی داوە، لە ناوچەکانی"بلبلێ، جەندریسێ و شەرا"ی عەفرین، شەڕڤانانی ئەو هێزانەی کە لە ژێر چەتری قەسەدە دان، لە چەندین ئۆپەراسێۆنی شۆڕشگێڕی سەربازیدا، گورزی زۆر گەورە و گرانیان لە هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی‌تورکیا و تاقمە چەتەکانی داوە.


قەسەدە ئاشکرای کردووە:" لە شەڕی ئەم ٤ ڕۆژەی دواییدا، لەو ناوچانە لانی کەم ۳۱۳ سەرباز، ئەندامی تیمی تایبەتی ئەرتەشی تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعدە و داعش کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون".

جێگای ئاماژەیە، لە ۲۰ی مانگی چلەی ڕابردوەوە هێرشە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بۆ سەر عەفرین دەستی پێکردوە. لە ۷ی ئاداریشدا، قەسەدە ئاماری ٤۷ ڕۆژی هێرش و شەڕ و  بەرخۆدانی عەفرینی خستبووە ڕوو و ئاشکرای کردبوو:" ۱٥٨٨ سەرباز و ئەندامی تیمی تایبەت و چەتە کوژراون، سەدانی دیکە برینداربوون، هاوکات ۲٨۳ شەڕڤان شەهید بوون.

 

هـ.هـ