لە قامشلۆ نەخۆشخانەی ئۆنکۆلۆژی دەکرێتەوە

هەوڵ دەدرێت نەخۆشخانەی ئۆنکۆلۆژی قامشلۆ لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا بکرێتەوە.

دەستەی تەندروستی هەرێمی جزیر، لە شاری قامشلۆ ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوندی تەندروستی و چارەسەرکرنی نەخۆشەکانی شێرپەنجە دەکات. ناوەندەکە کە لە لایەن دەستەی تەندروستی دەکرێتەوە، لە ئاستی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا یەکەمین هەنگاوە. نەخۆشەکانی شێرپەنجە لەو ناوەندەدا چارەسەر دەکرێن. هەروەها خزمەت و پشتگیری تەندروستی بێ بەرامبەر دەبێت. لە ناوەندەکە ئامێری نوێ دابیندەکرێن بۆ ئەوەی تێچووی دەرمانەکان کەمبکرێتەوە. بە هۆی ئەوەی ناوەندێکی بەو شێوەیە لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا نییە، نەخۆشەکان ڕوو لە باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەن.

دکتور مەنال محەمەد هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی هەرێمی جزیر ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیان چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

لەم دواییانەدا ژمارەی نەخۆشی شێرپەنجە زیادی کردووە. لە ناو ژناندا نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بەربڵاوترە. لە ناو پیاوانیشدا شێرپەنجەی جگەر زیاترە. لەو بارەوە دکتور دانیش حاج ئیبراهیم کە ماستەری لە خوێندنی باڵا لە نەخۆشیە هەناویەکان، خوێن و ئاوساندا هەیە وتی، "لە حەفتەیەک دا پێشوازی لە نزیکەی ٤٠ نەخۆشی شێرپەنجە دەکات. نەخۆشی لەم دواییانەدا زیادی کردووە. هۆکارەکەشی پیسی کەشوهەوا و ژینگە، بەکارهێنانی ئۆتۆموبیلی گاز، پاڵاوگەی نەوت، کەمی چاودێری لەسەر خواردن و جگەرە و مەشروبە."

ڕاشیگەیاند، هەندێک نەخۆشی شێرپەنجەی بۆماوەییش هەیە و لە نەوەیەکیەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە.

دکتور دانیش حاج ئیبراهیم ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەستەی تەندروستی بۆ کردنەوەی ناوەندێکی تەندروستی بۆ دەرمانکردن و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە کرد و وتیشی، "ئەو ناوەندە لە خزمەتی خەڵکی هەرێمەکەدا دەبێت."

ف.ق