لە قامیشلۆ پشتگیری لە بەرخۆدێران بەردەوامە
چالاکییەکان لە قامیشلۆ بۆ خاوەندارێتیکردن لە بەرخۆدانی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بەردەوامە.
چالاکییەکان لە قامیشلۆ بۆ خاوەندارێتیکردن لە بەرخۆدانی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بەردەوامە.
بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. لە شاری قامیشلۆ ی رۆژئاوایی کوردستان، بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی دژ بە گۆشەگیری ماوەی ٤ رۆژە چالاکی ئەنجام دەدەن. خەباتکارانی مانگی سووری کورد لە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردندا لە گەڵ بەرخۆدێرانن.
نەورۆز شابۆ لە خەباتکارانی مانگی سووری کوردە و لەسەر چالاکوانانی مانگرتوو ڕایگەیاند، تاوەکوو لە دەستمان دێت هەوڵ دەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین.
نەورۆز شابۆ گوتی، "بە هۆی ئەوەی ئێمە لەسەر چادر و خێمەی چالاکی مانگرتنەکە ئەرکدارین و هاوکاریی گەلی خۆمان دەکەین، دڵخۆشین. بۆ ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێردا هاوکاریی گەلەکەمان بکەین لە شوێنی چادرەکە ئێشکگری دەکەین. بە زۆری کێشەکانی وەک سەرئێشە و زەخت لە ناو چالاکوانانی مانگرتوودا روودەدات. ئێمەش هەوڵ دەدەین هاوکارییان بکەین".
ر.م