لە ماوەی ٧ساڵی شەڕی سووریادا ٣٥٠ هەزار کەس کوژراون

ڕێکخراوەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە شاری لەندەن-ی بریتانیایە، لە ٧ مین ساڵی شەڕو ئاڵۆزییەکانی سووریا ئامارێ نوێی کوژراوانی بڵاو کردەوە.

 بە پێی ئەو ئامارانەی کە ئەم ڕێکخراوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی ٧ سال شەڕ لە سووریادا زیاتر لە ٣٥٠ هەزارکەسی مەدەنی کوژراوون.

ڕێکخراوەی ڕوانگەی سووری  ئاشکرای کرد کە لە ١٣ ئادار/٤ی ڕەشەمەی ٢٠١١ دا کە شەڕی سووریا دەستی پێکردووە، ٣٥٠ هەزار و٩٣٥ کەس کوژراوون.

بە پێی ئەو ئامارانەی ڕێکخراوەی ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرؤڤ ، ١٠٦ هەزارو ٣٩٠ کەسی مەدەنی  و ١٩هەزار ٨١١ منداڵ لە ناو کوژراوەکاندان.

لە هەمانکاتیدا ڕێکخراوەی یونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕیژەی کوژرانی منداڵان لە شەڕی سووریادا لە سالی ٢٠١٧ بە نیسبەت ساڵی ٢٠١٦ دو هیندە زیادی کردووە.

 بە پێی ڕاپۆرتەکە لە ئەمساڵدا تەنها لە گوتەی ڕۆژهەڵات زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ  بە هوۆی هێرشەکانی سوپای سووریاوە کوژراوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هوتووە کە زیاتر لە ٣.٣ میلیۆن منداڵ لە نێو گۆڕەپانی شەردا ژیان دەکەن و تا ئیستا دەیان قوتابخانە کراوەتە ئامانج.