لە منبج شانەیەکی داعش دەستگیرکرا

یەکینەیەکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج، شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە خانەوادەکانی داعشیان لە کەمپی هۆڵ بۆ تورکیا دەبرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی پرسەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر دوای ڵێکۆلینەوە و پشکنین شانەیەکیان دەستگیرکردووە. شانەکە، چەتەکانی داعشیان لە کەمپی هۆڵ بۆ سنورەکانی تورکیا بۆ ژێر ئەو ناوچانە دەبرد کە لە ژێیی کۆنتڕۆڵی چەتەکانی سەر بە تورکیان.

نووسینگەکە باسی ئەوەشی کرد، گروپەکە لە کاتێکدا دەستگیرکراوە کە هەوڵیانداوە ٦ ژنی چەتەکانی داعش و ئەندامێکی برینداری داعش کە لە شەڕدا بریندارببوو، لە کەمپی هۆلێ یەوە بەرەو سنورەکانی تورکیا ببەن.

هەروەها ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دانپێدانانی ئەندامی گروپەکە بە ناوی "ئەبو حاجی" فەرماندەیی چەتەکانی ئەحرار ئەلشام لە هەرێمێکی ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی مەرتاڵی فوراتدان و شانەکە بە فەرمانی تورکیا دروستکراوە. ئەرکەکەیان ڕفاندنی خێزانی داعشەکانە بۆ هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا.

"ئەبو حاجی" دانی بەوەشدا ناوە، ژمارەیەکی زۆر تەقینەوەی لە منبج و حەسەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا بە دەیان خەڵکی مەدەنی شەهید کراون.

ف.ق