لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ١٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران

لە گوندی بادینێ-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ١٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.

هێرشی هەمەلایەنەی سوپای داگیرکەری تورکیا بە مەبەستی کۆمەڵکوژکردنی گەلی عەفرین لە ڕۆژی ٥٤مینی خۆیدایە.

لە گوندەکانی شادیرێ وخەزوی-ی ناوچەی شێراوا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

لە گوندی مەراتە-ی عەفرین، سەرەڕای بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا،  شەڕیکی سەخت لە نێوان شەرڤانانی یەپەگە ویەپەژە و سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئارادایە،

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە خەستی گوندی کەوکەب-ی عەفرین بۆردمان دەکەن.

لە گوندی کەفەر رۆمێ-ی شەرا شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیای داگیرکەریان تێکشکاند.

 لە گوندی باددێن-ی ناوچەی ماباتای عەفرین ، شەڕڤانان یەپەگە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام دا و لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

 ک- ش