لە هێرشى سوپای تورکیا . ٢١ هاووڵاتى لە گوندی بەربانێ-ى ڕاجۆى عەفرین برینداربوون

سوپاى تورکی داگیرکەر بە چەکى قورس هێرشى کردە سەر گوندی بەربانێ لە ناوچەى ڕاجۆ لە عەفرین و بەلانیکەمەوە ٢١ هاووڵاتیى ئەو گوندە برینداربوون، کە ٧ کەسیان منداڵن.

 

سوپاى تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانى داعش و قاعیدەدا، لە شەوی ڕابردووە بە چەکى قورس هێرش دەکەنە سەر گوندى بەربانێ لە ناوچەى ڕاجۆى عەفرین.

لەو هێرشەى سوپاى تورکى داگیرکەر و چەتەکانى داعش و قاعیدەدا، بەلانیکەمەوە ٢١ هاووڵاتى گوندی بەربانێ برینداربوون، کە ٧ کەسیان منداڵن.

سوپاى داگیرکەری تورک لە ڕۆژى ٢٠ى مانگى یەکى ٢٠١٨ەوە و هەر لە سەرەتاى هێرشە داگیرکارییەکانییەوە بۆ سەر عەفرین، بەشێوەیەکى پلان بۆ داڕێژراو هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانى عەفرین و بەو هۆیەوە سەدان هاووڵاتى عەفرینى کوشتووە  و بریندارى کردوون.

ئەنجوومەنى تەندروستیى عەفرین دوێنێ ٤ى ئازار ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە ٢١٢ هاووڵاتى شەهیدبوون، کە ٢٨ کەسیان منداڵ و ٢٥ کەسى تریشیان ژنن.

هەروەها ٦١٢ هاووڵاتیى عەفرین بەهۆى هێرشە داگیرکارییەکانى سوپاى تورکەوە برینداربوون، کە ٧٢ کەسیان منداڵن.

ر.م