لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین٢٠هاووڵاتی شەهید بوون.

سوپای داگیرکەری تورکیا ئەمە ٥٦ ڕۆژە هێرشێکی هەمە لایەنەی بۆسەر گەلی عەفرین دەست پێکردووە. سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ کۆمەڵکوژیێکی دیکەی ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەدا ٢٠ هاووڵاتی شەهید وبەدەیان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. زۆربەی شەهیدەکان منداڵن

سوپای داگیرکەری تورکیا ئەمە ٥٦ ڕۆژە هێرشێکی هەمە لایەنەی بۆسەر گەلی عەفرین دەست پێکردووە. سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ کۆمەڵکوژیێکی دیکەی ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەدا ٢٠هاووڵاتی شەهید وبەدەیان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. زۆربەی شەهیدەکان منداڵن.

ئەم هێرشانەی سوپای تورکیای داگیرکەر لە کاتێکدایە کە بەسەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە عەفرین ژیان دەکەن.

 ئاماری شەهیدو بریندارەکان لە عەفرین ڕو لە هەڵکشانە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەواڵنێری ئاژانسەکەمان ڕایگەیاندووە تا ئیستا ١٩ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە زۆربەی شەهیدەکان منداڵن.

بە هۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە بۆ سەر عەفرین تائیستا زیاتر لە ٢٦٠ هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بەسەدان هاووڵاتی دیکە بریندار بوون.