لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ٤٧ هاووڵاتی شەهید بوون

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگى و تۆپخانەکانییەوە ناوەندی شاری عەفرینی بە چڕى بۆردومان و تۆپباران دەکات و بەوەش دەستیکردووە بە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

بەهۆى بۆردومان و تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر تەنها لە رۆژی ١٦ ئادار/ ٢٥-ی ڕەشەمە و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا، لە ناوەندى شارى عەفرین ٤٧ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە ١٦ کەس لە شەهیدەکان منداڵ و ١٤ کەسى تریان ژن بوون.

هێرشى و بۆردومانى سوپاى تورکیا بۆ سەر شارى عەفرین و هاووڵاتیانى ئەو شارە بەردەوامیى هەیە.

ک.ش

ر.م