لە ٢ گوندى جندرێس شەڕێکى قورس لە ئارادایە

لە گوندەکانى کانى گەورکێ و قوربێ لە ناوچەى جندرێس شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرۆ تورکیا و چەتەکانی لە ئاردایە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە چڕى دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوەندی عەفرین و دەورووبەری.

ماوەی ٥٠ ڕۆژە سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر عەفرین و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیى مەدەنیى عەفرینیان کوشتوە و نزیکەى ٧٠٠ هاووڵاتیى تریشیان بریندار کردووە.

 

ر.م