لە چالاکی گەریلا لەبازیدی باکووری کوردستان، ٩ سەربازی سوپای تورکی
گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی بازیدی سه‌ربه ئاگری چالاکییه‌کیان له دژی سوپای تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا ٩ سه‌ربازی تورکیا کوژران.
گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی بازیدی سه‌ربه ئاگری چالاکییه‌کیان له دژی سوپای تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا ٩ سه‌ربازی تورکیا کوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له باره‌ی چه‌ند چالاکییه‌کانی گه‌ریلاکان له جوله‌مێرگ و ئاگری له باکوورى کوردستان بڵاوکرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندوه: ڕۆژی ٣ی ئازار، سوپای داگیرکەری تورکیا له ده‌وروبه‌ری بازیدی سه‌ربه ئاگری ئۆپه‌راسیۆنێکی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ده‌ستپێکرد، ڕۆژی ٤ی مانگ کاتژمێر ٠٣:٢٠ خوله‌کی پاشنیوه‌ڕۆ گه‌ریلاکانمان چالاکییه‌کیان له دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا دوو پێگه‌ی سوپای تورکیا تێکشکێندرا و نۆ سه‌ربازیش کوژران.
له به‌رده‌وامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ڕۆژی ٣ی ئازار له گردی کۆردینه‌ی سه‌ربه چه‌لێی جوله‌مێرگ چالاکییه‌ک له دژی سوپای تورکیا ئه‌نجام درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی ئه‌و چالاکییه نه‌زانراوه.
هه‌په‌گه باسى له‌وه‌ش کردوه: دوێنێش کاتژمێر ١٠:٠٠ی به‌یانی له گردی کانیڕه‌شی سه‌ربه شه‌مزینانی جوله‌مێرگ چالاکییه‌کی دیکه ئه‌نجامدرا، ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌ش نه‌زانراوه.
ک-ش