لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا

لە شارۆچکەى ئەختەرین لە باشووری عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە، لە کاتی تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکاندا تەقینەوەیەک روویدا.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانی دەوڵەتى تورک تەقینەوەیەک روویدا، بەڵام زانیارییەکی روون لەبارەى زیانەکانى تەقینەوەکەوە لە بەردەستدا نییە.

لە ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ١٨ی خەرمانان لە ناوەندی شاری عەزاز تانکەرێکى گازوائیلی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

لە ٣ی ئەیلوی ٢٠١٩ / ١٢ی خەرمانان لە عەزاز ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوە تەقییەوە و بەلانیکەمەوە برینداربوونی ٨ کەسی لێکەوتەوە.

هەروەها لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ / ٨ی خەرمانان لە عەزاز کاتێک ئۆتۆمبێلی چەتە عەلی تەمەر شەیح تێدەپەڕی تەقینەوەیەک روویدا و جێگرەکەى لەو تەقینەوەیەدا کوژرا.

ژ.ت