لە کاتی تێپەڕینی دەوریەکی رووسی – تورکی دا تەقینەوەیەک روویدا
لە کاتی سوڕانەوەى دەوریەکی هاوبەشی رووسی و تورکی دا لە ئیدلب تەقینەوەیەک روویدا. لەو تەقینەوەیەدا زیان بە زرێپۆشێکى رووسی گەیشت.
لە کاتی سوڕانەوەى دەوریەکی هاوبەشی رووسی و تورکی دا لە ئیدلب تەقینەوەیەک روویدا. لەو تەقینەوەیەدا زیان بە زرێپۆشێکى رووسی گەیشت.
تورکیا و رووسیا لە چوارچێوەی "رێککەوتنی سۆچی"دا دەوریەى هاوبەشیان بۆ ئیدلب دروستکردووە. ئەمڕۆ لەسەر رێگای ئێم ٤ لە کاتی سوڕانەوەى ئەو دووریە هاوبەشەدا تەقینەوەیەک روویدا.
لەو تەقینەوەیەدا زیان بە زرێپۆشێکى سەربازیی هێزەکانی رووسیا گەیشت.
دوای تەقینەوەکە لە ناوچەکەدا رێوشوێنی سەربازی گیرایەبەر.
دەوریە هاوبەشەکانی رووس – تورک دا تاوەکو ئێستا ٣ جاری هێرشیان کراوەتە سەر. دوایین هێرشیش لە ١٧ی ئاب دا روویدابوو.
ژ.ت