لەئەنجامی بۆردومانەکانی ڕژیمی سووریا لە دەرعا ٢٦هاووڵاتی کوژران
لە گوندەكانی ڕۆژئاوای درعا ، بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژیمی سووریا ٢٦هاووڵاتی کوژران. ١١ کەس لە قوربانییەکانی ئەو بۆردومانە منداڵن.
لە گوندەكانی ڕۆژئاوای درعا ، بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژیمی سووریا ٢٦هاووڵاتی کوژران. ١١ کەس لە قوربانییەکانی ئەو بۆردومانە منداڵن.
ڕامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سووریا، ڕایگەیاندوە: فڕۆكە جەنگییەكان سووریا و ڕووسیا ڕۆژئاوای درعا-یان بۆردوومان كردوە، كە لەژێر دەستی چەتەكانی داعشدان، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٢٦ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.هەروەها ڕاگەیەنراوە کە ١١ کەس لە کوژراوەکان منداڵن.
دوای ئەوەی هێزەكانی ڕژێم لە ٩٠%ی درعەیان كۆنترۆڵ كردەوە، ئێستا بەشێكی كەم لەژێردەسەڵاتی چەتەكانی داعش ماوە و دەیانەوێت ئەوەش بە تەواوی كۆنترۆڵ بكەنەوە.
چەتەکانی داعش هاووڵاتیانی مەدەنی وەک قەڵغانی زیندووە بەکار دێنن.
ک-ش