لەناوچەی شەڕای عەفرین ٧چەتەی کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە لە شەڕلە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە رۆژی ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ لە گوندی شەوراخ ومالکییە-ی شەرای عەفرین ٧چەتە کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە لە شەڕلە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە رۆژی ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ لە گوندی شەوراخ ومالکییە-ی شەرای عەفرین ٧چەتە کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەشەڕی گوندەکانی شەوارخ و مالکییە-ی ناوچەی شەرای عەفرین ٧سەربازکوژران.لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە دوای ئەوەی کە هێرشی چەتەکان تێکشکا، ناوچەکەیان بە چڕی تۆپبارانکردووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە هێرشی گوندی مەریەمێندا ٢ سەربازی سوپای تورک بەسەختی بریندار بوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەستنیشانیانکردووە کە هەتاکووعەفرین و دەورووبەری لە ژێرداگیرکاری سوپای تورک وچەتەکاندا بێت چالاکییەکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەردەوام دەبێت.
لە رۆژی ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندەکانی شەوارخ و مالکییەی سەر بەناوچەی شەڕای عەفرین-یان تۆپبارانکرد. هاوکات لەگەل تۆپبارانەکەدا چەتەکان هێرشی گوندەکانیان کرد و ویستیان دەربازی گوند ببن کە بەرەو رووی وڵامی توودنی شەڕڤانان بوونەوە و شەرێکی ٢کاتژمێری هاتە ئاراوە. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
دوای ئەوەی کە چەتەکان تێکشکان سوپای تورک ناوچەکەی بەچڕی تۆپبارانکرد و زیانێکی زۆری گەیاندە ناوچەکە. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەچەکی قورس وڵامیان دایەوە و لە دەورووبەری گوندی مەریەمێن لەنیوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕهاتە ئاراوە. لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢ سەربازی سوپای تورک بەسەختی برینداربوون."
ک-ش