لە چالاکیى شەڕڤاناندا لە عەفرین و ئیدلب ٥ چەتەى دەوڵەتى تورکیا کوژران
شەڕڤانانى توڕەیى زەیتون لە عەفرین و ئیدلیب ٢ چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا ٥ چەتەى سەر بە فەیلەقی شامیى سەر بە سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژران.
شەڕڤانانى توڕەیى زەیتون لە عەفرین و ئیدلیب ٢ چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا ٥ چەتەى سەر بە فەیلەقی شامیى سەر بە سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژران.
وتەبێژى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە عەفرین و ئیدلب ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.
وتەبێژى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون راگەیاندراوێکى لەبارەى چالاکییەکانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "هێزەکانمان ٢ چالاکییان ئەنجامداوە. چالاکیی یەکەم رۆژی ٩ى تەمووزی ٢٠١٨ لە دژى چەتەیەکی فەیلەقى شامی بە ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەزاق بووە. ئەو چەتەیە کە ماتۆڕی پێبووە لەلایەن شەڕڤانانەوە چاودێریکراوە و لە ناوچەیەکى باشوورى شاردا کرایە ئامانج و بێکاریگەر کرا".
ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون راشیگەیاندووە "چالاکیی دووەم رۆژی ١٠ى تەموزی ٢٠١٨ لە دژى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانی فەیلەقی شامی ئەنجامدراوە، کە ٤ چەتەى تیادا بووە. ئەو ٤ چەتەیە بەشداربوون لە داگیرکردنى شاری ئاشتى، شارى عەفریندا و ماڵ و موڵکى هاووڵاتییانیان تاڵان دەکرد و سوکایەتییان بە دانیشتوانى شارەکە دەکرد. لەبەر ئەوەش شەڕڤانەکانمان هێرشیان کردەنە سەر و هەر ٤ چەتەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران".
ئەو چەتانەى کوژراون بریتین لە، ١ – حسێن ئیبراهیم مستەفا، ٢ – محەمەد کەرەمۆ، ٣ – ئەیمەن خالید، ٤ – غەزوان حسێن.
بەپێى راگەیاندراوەکەى ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون ئەو چالاکییە لە ناوچەکانى باشوورى شارى ئیدلیبدا ئەنجامدراون. ئەوەش نیشانەى ئەوەیە لە هەموو ئەو ناوچانەداین، کە زوڵم و زۆرداریى سوپاى تورکیای داگیرکەر و چەتەکان بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجام بدرێت.
ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون ئەوەشى خستووەتەڕوو "بەڵێن دەدەین ئەو کەسانەى دەستیان لە داگیرکردنى عەفریندا بووە و ماڵ و موڵکى هاووڵاتیانیان تاڵان کردووە و سوکایەتییان بە هاووڵاتییان کردووە، دەبێت باجێکى قورس بدەن و ئەو باجەیان لێدەسێنین. هەر وەک بەڵێنمان دابوو، ئەوەى بەڕێوەیە قورستر و گورچکبڕترە. عەفرین چاوەڕێى بکە تۆڵە تۆڵەى تۆیە".
ر.م