ئاماری كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانی له‌ عه‌فرین بڵاوكرایه‌وه‌

مانگی سووری کورد، لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو کۆمەڵکوژییانەی، کە سوپای تورکیا لە عەفرین ئەنجامی داوە، بە دیکیۆمێنت کردووە و ئاژانسى هەواڵى فوراتیش (ANF) بڵاوی دەکاتەوە.

 

بە پێی بەڵگەکانی مانگی سووری کورد و ئەنجوومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، بە هۆی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانەوە، لە ٥٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە عەفرین ٢٣٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە ٣٥ کەس لە شەهیدەکان منداڵ و٢٩ی دیکەش ژنن، هەروەها ٦٦٨ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، کە ٩٠ کەسیان منداڵ و١٠٠ دیکەش ژنن.

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوەندی عەفرین و ناوچەکانی جندرێس، شێی، ڕاجۆ، بلبلێ، ماباتا، شەرا و شێراوا و گوندەکانی سەر بەو ناوچانە هێرشی لە دژى هاووڵاتیان مەدەنی ئەنجامداوە.

ژمارێکی زۆر لە تەرمی شەهیدە مەدەنییەکان بێ سەرو شوێنن

بە پێی بەڵگەکانی مانگی سووری کورد و ئەنجوومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، بەهۆی هێرش و بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکان لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / ٣٠ى بەفرانبار تاوەکو ٦ی ئازاری ٢٠١٨ / ١٥ى ڕەشەممە لە ناوەندی عەفرین و٧ ناوچەیەدا، ٢٢ منداڵ، ٢٨ ژن و ١٦٦ پیاو کوژراون. مانگى سووری کورد ڕاشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکى زۆر تەرم هەیە، کە تا ئێستا ئەوان نەیانتوانیوە دەستیان بەو تەرمانە بگات.

" ٩٠%ى کۆمەڵکوژییەکان لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ئەنجامدراون"

مانگی سووری کورد ڕایگەیاند، کە ٩٠٪-ی  کۆمەڵکوژییەکان لە ڕێگەی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە مووشەکدارەکانەوە ئەنجامدراون.

ئاماری ٥٠ ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا کە لەلایەن مانگی سووری کوردەوە بڵاوکرایەوە

  ناوەندی عەفرین:

منداڵ: ٥ شەهید ، ١٢ بریندار

ژن: ١ شەهید ، ٨ بریندار

پیاو : ٤ شەهید، ١٦ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ شەهید ٣٦ بریندار

جندرێس:

منداڵ: ٤ شەهید، ١٨ بریندار

ژن: ٥ شەهید، ١٨ بریندار

پیاو: ١٧ شەهید، ٧١ بریندار

کۆی گشتی: ٢٦ شەهید ١٠٧ بریندار

شییە

 منداڵ: ١ شەهید، ٤ بریندار

ژن: ٣ شەهید ٩ بریندار

پیاو:٩ شەهید ٣٢ بریندار

کۆی گشتی: ١٣ شەهید ، ٤٥ بریندار

ڕاجۆ

منداڵ: ١ شەهید، ١٤ بریندار

ژن: ٢ شەهید، ١٧ بریندار

پیاو: ٧ شەهید، ٨١ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ شەهید ، ١١٢ بریندار

ماباتا

منداڵ: ٦ شەهید ، ٢ بریندار

ژن: ١ شەهید ٤ بریندار

پیاو: ٥ شەهید ١٦ بریندار

کۆی گشتی: ١٢ شەهید ، ٢٢ بریندار

بلبلێ

منداڵ: ٧ بریندار

ژن: ٥ بریندار

پیاو: ٣ شەهید، ١٥ بریندار

کۆی گشتی: ٣ شەهید، ٢٧ بریندار

شەرا

منداڵ : ٢ بریندار

ژن: ٢ شەهید، ٣ بریندار

 پیاو: ٥ شەهید، ٢١ بریندار

کۆی گشتی: ٧ شەهید،  ٢٦ بریندار

 شێراوا

منداڵ: ١٢ شەهید، ١٨ بریندار

ژن: ٥ شەهید ٤ بریندار

پیاو: ٤ شەهید ، ١٨ بریندار

کۆی گشتی:٢١ شەهید، ٤٠ بریندار

دواى بڕیارى ئاگربەستى نەتەوە یەکگرتووەکانیش کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا

بەپێى ئامارەکەى دەستەى تەندرستیى کانتۆنى عەفرین، دواى ڕاگەیاندنى بڕیارى ئاگربەست لەلایەن ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و لە ماوەى ٦ ڕۆژ لە دواى ئەوە بڕیارەوە و تاوەکو ٦ی ئازار / ١٥ى ڕەشەمە، دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین و ناوچەکانیدا، ٢٠ هاووڵاتیى مەدەنییان کوشتووە، کە ٣ کەسیان منداڵ، ٥ کەسیان ژن و ١٢ کەسى تریشیان پیاو بوون.

 ر.م