میتی توركیا خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدی له عه‌فرین ڕفاند
له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه-ی عه‌فرین میتی توركیا خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدی ڕفاند.
له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه-ی عه‌فرین میتی توركیا خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدی ڕفاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها، ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت) له عه‌فرین خانه‌واده‌ی عه‌دنان حهجیكۆ (كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به خانه‌واده‌ی مه‌ندۆ ناسراون) ڕفاندووه. ئه‌و خانه‌واده‌یه كه خه‌ڵكی گوندی قیبار-ن، له لایه‌ن تیمێكی میت-ه‌وه براونه‌ته توركیا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ن میت ڕفێنرداون، بریتین له: زه‌كیه حهجیكۆ، رزگان حهجیكۆ و ئالان حهجیكۆ.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه میت له دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی، عه‌دنان حهجیكۆ-ی ئازاد كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر باری ده‌روونی تێكچووه.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پێشتریش چه‌ته‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ٦ گه‌نجی ئێزدییان له گوندی قیبار ڕفاندبوو.
s.m