میسرهێرشەکەی شەرمەزارکرد و بانگەوازی بۆ کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کرد
دەوڵەتی میسرهێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد و بانگەوازی کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمکاری عەرەبی کرد.
دەوڵەتی میسرهێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد و بانگەوازی کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمکاری عەرەبی کرد.
حکومەتی میسرهێرشە داگیرکارییەکانی تورکی شەرمەزار کرد. بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر وتراوە: "بە تووندی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی سوریا شەرمەزار دەکەین".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا لەبارەی هێرشەکە هاتووە: "ئەو هێرشە نامەردانە لەدژی سەروەری سوریا و برایەتی دەولەتێکی عەرەبی قبوڵ ناکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کرد. سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبوگەیت پێش هێرش لێدوانێکی دابوو و وتبووی: " لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەگەری ئەوەی هەیە کە زیاتر ڕێگە بۆ ناکۆکییەکان خۆش بکرێت".
ک-ش