مەسەدە نامەیەکی بۆ گوتیرێس و پیدێرسۆن نارد

ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە – MSD) نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەیر پیدێرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا نارد.

ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە – MSD) لەبارەی دوورخستنەوەی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لیژنەی دەستووری بنەڕەتی سوریا، نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیپ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەیر پیدێرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا نارد.

نامەکە لەسەر ماڵپەری ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە – MSD) بڵاوکراوەتەوە.

نامەکەکە بەم شێوەیەیە:

"نامەیەکی ئاشکرا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەیر پیدێرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا:

لەگەڵ هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیاکەن و کردنەوەی ڕێگەی چارەسەری، بەڵام ئاڵۆزیەکانی سوریا لە ساڵی ٩مین دا بەردەوامە. لەمدواییانەدا لیژنەی دەستوور لە سێ لایەن پێکهێنرا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دوورخرایەوە. وەک دەزانرێت باکوور و ڕۆژئاوای سوریا تاکە هەرێمە کە لەبەرامبەر ڕێکخستنی فاشیستی داعش و ئەلنوسرە و لایەنەکانی دیکەی وابەستەی ئەوان ڕاوەستا و مۆدێلێکی پێشکێش کرد کە پێویستی سوریا پێی هەیە و مۆدێلەکەی بەهێز کرد. لە هەمان کاتدا ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی دەستەبەر کرد. هەروەها بە هەزاران شەهیدی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک داعشێکی لەناوبرد کە وەک نەخۆشیەکی جیهان دەبینرا. لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکەوتنی بۆ مرۆڤایەتی و هەموو کۆمەڵگا دیموکراتەکان بەدەست هێنا.

دەزانرێت تێکۆشان لە هەمان ئاستی خۆیدا بۆ وشککردنی سەرچاوەی توندوتیژی و لەناوبردنی ڕیشەی ئایدۆلۆژیا و شانە شاراوەکانی بەردەوامە. هەروها بانگەکان بۆ یەکێتی سوریا و گەلەکەی بەردەوامە. وەک ئەنجامێکی ئەو تێکۆشانە لە ئیستادا هەرێمێکی ئارام هەیە کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەگرێت و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دەوروبەردا ڕەتدەکاتەوە. لە هەرێمەکە بەرێوەبەرایەتیەکی مەدەنی هەیە کە موڵکی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریایە و خزمەتی زیاتر لە ٥ ملیۆن خەڵکی سوریا دەکات کە لە سەر نزیکەی ٣٠٪ لە خاکی سوریا دەژین. بێجگە لەوە باوەشی بۆ سەدان هەزار خەڵکی سوریا کردووەتەوە کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکان ئاوارە بوون و لە ڕووی پێشکەوتنەوە هەنگاوی گرنگ دەنێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نزیکەی ٧٠ هەزار چەکداری داعش و خانەوادەی کە ژمارەیەکیان خاوەنی ناسنامەی سوری نین، بەخێودەکات. ئەم ژمارەیە لسەر پشتی بەڕێوەبەرایەتیەکە بارێکی قوڕسە و ئارامی و ئاسایشی هەرێم و جیهان دەخاتە مەترسیەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری سیاسی و میکانیزمەکانی وتووێژدەکرێن، چارسەری کە ئێمە لەگەڵیداین و پشتگیری لێدەکەین. ئێمە پێکهێنانی لیژنەی دەستووری بنەڕەتی و دوورخستنەوە نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک سوپرایزێک دەبینین. دوورخستنەوەی نوێنەرانی ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی مافەکانی ئێمەیە. ئەم دوورخستنەوەیە بە واتای دوورخستنەوەی نوێنەری ١١ هەزار شەهید دێت کە لە پێناو ئاسایش و ئارامی سوریا و هەرێم و جیهاندا گیانیان بەخت کرد. ئێمە ئەمە وەک هەلوێستێکی ناعادلانە لەقەلەمدەدەین. ئێمە دەبینین هەندێک لایەن بەشداریان پێکراوە کە هیچ کاریگەریان لە ئاڵۆزیەکانی سوریادا نییە و بەو هۆیەشەوە پێکهاتەکانی هەرێمەکە عەرەب، کورد، سوریان، ئاشوور، ئەرمەن، چەرکەز و تورکمەن و پێکهاتەکانی تر ئەو هەڵوێستە ناعادلە پەسەند ناکەن. ئەمەش نیشانی دەدات نییەتی باش بۆ ئارامی و یەکێتی سوریا و گەلەکەی نابینرێت.

لەبارەی هەندێک ناوەوە کە دەلێن 'نوێنەرایەتی هەرێمەکەمان دەکەن' لە ڕاستیدا ئەو ناوانە لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان قبوڵناکرێت و هیچ بەرپرسیارەتیان نییە و ئەو هێزەشیان نییە ئەرکەکانی کۆمیتەکە پێکبهێنن.

بەڕێزان گوتیرێس و پیدێرسۆن:

هیوامان ئەوە بوو بەڕێز پیدێرسۆن بتوانێت ڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی سوریا بکات و لەگەڵیان کۆبێتەوە و ڕێککەوتنیک دروست بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا بڕوامان بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرێز پیدێرسۆن هەیە و دەتوانێت هەلوێستەکان بەرچاو بگرێتەوە و یەکسانی دروست بکات، هەروەها پشتگیری لە ڕۆلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات و لەپێناو سوریا و هیواکانی گەلانی سوریا و ئارامی و ئاسایش و گۆڕانکاری دیموکراتیک کار بکات.

ف.ق