ناردنی هاوکارییە مرۆییەکانی هەرێمەکانی باکووری سووریا بۆ کانتۆنی شەهبا بەردەوامە

ناردنی هاوکارییە مرۆییەکانی گەلی باکووری سووریا بۆ کۆچبەرانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کەمپەینی کۆکردنەوەی دەرمان وپێداویستی پزیشکی بۆ هاووڵاتیانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا، گەلی تەبقا وەجبێک لە هاوکارییە مرۆییەکان کە پێک هاتبو لە دەرمان وپێداویستی پزیشکی، بەرەو کانتۆنی شەهبا بەڕیکرد.

کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاریی لە تەبقا، لە شارۆچکەکانی جرنییە و مەنسوورا دەرمانیان بۆ هاوڵاتیانی عەفرین کۆکردەوە و هاوکارییەکان ئەمڕۆ بەرەو شەهبا نێردران.

لەلایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین لە شەهبا بانگەوازیی ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەکان کرد، کە هاووڵاتیان عەفرین پێویستی بەپەلەیان هەیە بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئاوی خواردنەوە.

شایانی باسە کە دوای هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین بە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا جێگیر بوون. بەڕێوەبەرانی کانتۆنی شەهبا ڕایانگەیاندووە کە تا ئیستا هیچ هاوکاریێکی مرۆیی لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە نەنێردراوە بۆ کۆچبەبەرانی عەفرین ، وئەوەی کە هاتووە هاوکاری هەرێمەکانی باکووری سووریا بووە کە گەیشتووەتە دەست هاوڵاتییان.

ک-ش