ناوەندی تەندروستیی شەهبا داوای هاوکاریی بەپەلە بۆ هاووڵاتیانى عەفرین دەکات

خەبەتکارانی ناوەندی تەندروستیى شەهبا ڕایانگەیاند: دەرمان وپێداویستیی پزیشکی لە ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا کەمە. بەپێی ئەو دەرفەتەى لە بەردەستیاندایە چارەسەری پزیشکی بۆ هاووڵاتیان دەکەن.

 

بەڕێوەبەرانی ناوەندی تەندروستیی شەهبا بانگەوازیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە بە زووترین کات هاوکاری و  دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا.

ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا-ی هەرێمی عەفرین لە بەشی فریاکەوتن، ژنان، ددان و دەرمانخانە پێکدێت.

خەباتکارانی ئەم ناوەندە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە دەست بەکار دەبن و تا ٤ی ئێوارە خزمەتگوزاریی تەندروستی پیشکەشی هاووڵاتیان دەکەن، بەڵام بەشی فریا کەوتنی ئەم ناوەندە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەس دەکات.

 لە مانگی یەکەمدا سەرەڕای دەرفەتی کەم، ٣٥١ حاڵەتی بەپەلە، ١٣٠٠ حاڵەتی نەخۆشیی دڵ، ژنان و منداڵان چارەسەرییان بۆ کراوە.هەروەها زیاتر لە ٢٠ برینداری هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لەم ناوەندە چارەسەرییان بۆ کراوە.

ئەندامی ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی شەهبا، ئەحمەد عەبدوڵا، دەربارەی خەباتی ناوەندەکە وتی: بە هۆی نەبوونی دەرمانی پێویست ئێمە ناتوانین ئەو نەخۆشانە، کە دۆخیان مەترسیدارە دەرمان بکەین و بە ناچار ڕەوانەی دەرەوەی کانتۆنەکەیان  دەکەین.

لە درێژەدا ئەحمەد وتی: دەرمان و کادیری تەندروستی زۆر کەمن و ئەمە کێشەی بۆ ئێمە دروست کردووە، کە نەتوانین بە پێی پێویست خزمەتگوزاری پیشکەش بکەین.

"بانگەوازی بۆ هاوکاری"

عەبدولا لە بەردەوامی قسەکانیدا بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خاچی سوورکرد، کە بە زووترن کات هاوکارییە مرۆییەکانی خۆیان بگەیەننە دەست ناوەندە پێوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لەمە زیاتر گیانی ژن و منداڵانی عەفرین نەکەوێتە مەترسییەوە.

جێگای ئاماژەیە، منداڵیک بە ناوی ماهیرعەلی لە گوندی وەحشییەی کە بە هۆی تەقینەوەی مینی چێنراوی چەتەکانى داعشەوە بریندار بووبوو  و بە هۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

ک.ش

ر.م