نه‌ورۆزی به‌رخۆدان له قامیشلۆ پیرۆز كرا
نه‌ورۆزی قامیشلۆ به درووشمی «ئێمه به گیانی نه‌ورۆز، به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین و سه‌رفرازی عه‌فرین به‌ده‌ست دێنین» پیرۆز كرا.
نه‌ورۆزی قامیشلۆ به درووشمی «ئێمه به گیانی نه‌ورۆز، به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین و سه‌رفرازی عه‌فرین به‌ده‌ست دێنین» پیرۆز كرا.
میتینگه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بۆ پشتگیری به‌رخۆدانی عه‌فرین بوون. له شاره‌كانی دێرك، تربه‌سپی، قامیشلۆ، گركێ له‌گێ، عاموودێ، سه‌رێكانی، تل ته‌مر و حه‌سه‌كه نه‌ورۆز پیرۆز كرا و سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا.
له قامیشلۆ، به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ل ڕووی له مه‌یدانی نه‌ورۆز كرد. درووشمه‌كان به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و سریانی ده‌گوتران و پێداگری له‌سه‌ر به‌رخۆدان ده‌كرایه‌وه.
ئاگری نه‌ورۆز له لایه‌ن ٤ دایك داگیرسێندرا، دواتر به زمانه‌جیاوازه‌كانی شاره‌كه چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران و تیایاندا گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب و سریانی پشتیوانیی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین دووپات كرده‌وه.
له مه‌یدانه‌كه‌دا، پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و وێنه‌ی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م هه‌ڵواسران.
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: به‌رخۆدانی عه‌فرین ته‌نها له بواری سه‌ربازییه‌وه به‌رده‌وام نییه، به‌ڵكو هه‌موو چالاكییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران به‌شێكن له‌م به‌رخۆدانه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشه‌وه خه‌بات به‌رده‌وامه و چه‌ندین هه‌نگاو ده‌نرێن. ئاڵدار خه‌لیل هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له‌م ڕۆژه‌دا دوژمنانی ئێمه ده‌بنه یه‌ك، پێویسته ئێمه‌ش یه‌كێتیی خۆمان بینات بنێین.
s.m