'هاورێکانم لەبەرچاوم کوژران'
نێوین خابوور شایەدی بچووکی هێرش و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی ڕایگەیاند، هاوڕێکانی لەبەرچاوی شەهیدکراون و وتی، "دەمەوێت بگەڕێمەوە شارەکەم. بیری یاریکردن و هاورێکانم کردووە."
نێوین خابوور شایەدی بچووکی هێرش و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی ڕایگەیاند، هاوڕێکانی لەبەرچاوی شەهیدکراون و وتی، "دەمەوێت بگەڕێمەوە شارەکەم. بیری یاریکردن و هاورێکانم کردووە."
بە هۆی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٩ی تشرینی یەکەم بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا، بە سەدان هاوڵاتی مەدەنەی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید بوون و بریندار کران. هەروەها بە هۆی هێرشە داگیرکەریەکانەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بە ناچاری کۆچبەر بوون.
هاوڵاتیە مەدەنیەکان کە بە هۆی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەرێکانیان بەجێهێشت، لە شارەکانی دەوروبەر و کەمپی واشۆکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نیشتەجێکراون. بە هۆی هێرشەکانەوە بە هەزاران منداڵ لە خوێندن بێبەشکراون. منداڵە قوربانیەکانی هێرشی داگیرکەری دەیانەوێت کارەسات و ترسی داگیرکەری لە مێشکیاندا بسڕنەوە.
نێوین خابوور یەکێک لەو منداڵانەیە کە لەگەڵ خیزانەکەی لە سەرێکانی هەڵهاتن و بە هۆی هێرشە داگیرکەریەکانەوە چوونە شاری حەسەکە. خابوور ڕایگەیاند، خەڵکی مەدەنی و منداڵان لە لایەن فڕۆکەکانەی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران و وتی، " لەبەرچاویان گوند و ماڵەکانمان بۆردومان کران و خانووەکەمان لە لایەن داگیرکەرانەوە سووتێنرا و کەلوپەلیشمان دزران."
'بیری یاریکردنم لە گەڵ هاورێکانم کردووە'
نێوین خابوور وتی، "لە شارەکەیان ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی و منداڵ شەهید کران. هاورێکانم لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران. هەموو کەسێکیش بەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگە."
نێوین خابوور ئاماژە بەوەش دەکات، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ شار و خوێندنگاکەی و وتیشی، "بیری یاریکردنم لە گەڵ هاورێکانم کردووە. لە هەموو ساتێکدا دەترسم فڕۆکەکان بۆردومانمان بکەن و دەمەوێت، هەموومان لەدژی ئەردۆغانی تیرۆریست یەکبگرین."
ف.ق