هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده: له دژی قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین، بڕژێنه مه‌یدانه‌كان
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كوردستانیان كرد كه بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كوردستانیان كرد كه بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی جه‌نگی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ده‌یانه‌وێت به فڕۆكه و تۆپ گه‌لی عه‌فرین قڕ بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییان بكه‌نه‌وه.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كوردستانیان و دۆستانیان كرد بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و خاوه‌نداری له گه‌لی عه‌فرین و به‌رخۆدانی سه‌رده‌م بكه‌ن.
«گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه له دژی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی خۆڕاده‌گرێت. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه ده‌یه‌وێت گه‌لی عه‌فرین قڕ بكات و گه‌لانی باكووری سووریا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بكاته‌وه. به‌ڵام به‌رخۆدانی هێزه‌كانی پاراستن، مۆڕاڵ و هێزی گه‌ل به‌هێز ده‌كات، به هه‌مان شێوه به‌رخۆدانی گه‌ل-یش هێز به به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان ده‌به‌خشێت. گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه به‌م شێوه‌یه له دژی هێرشه قڕكه‌ر و تاڵانكهرهكانی ده‌وڵه‌تی تورك به ڕۆحێكی فیداییانه به‌رخۆدان ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هێزه‌كانی پاراستن به‌م به‌رخۆدانه هێرشه‌كانی قڕكردن بوه‌ستێنن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن، پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد له‌م ساته‌وه بێ ناوبڕ ڕاپه‌ڕێت، پێویسته هه‌موو شوێنێك بكه‌نه مه‌یدانی به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتن.»
s.m