هاووڵاتیانی جزیرە بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن

بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، کاروانێکی دیکەی هاوڵاتیان لە قامیشلوەوە بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ کاروانێکی دیکە لە ه هاوڵاتیی هەرێمی جزیرە لە مەیدانی شەهید خەباتی شاری قامیشلو گردبوونەوە و پاش ڕێکخستنی کاروانێک بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.

ئەو کاروانە لە سەدان ئۆتۆمبێل و پاس پێکدێت کە بە ئاڵای یەپەگە و یەپەژە نەخشێندراون.

هاوڵاتیانی جزیرە دەچنە کۆبانێ و لەوێوە بەرەو عەفرین بەڕێدەکەون.