هه‌زاران کەس له قامیشلۆ دژی داگیرکاریی توركیا خۆپیشاندانیان كرد
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا لە قامیشلۆ هەزاران کەس ڕژانه کۆڵانەکان و بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد.
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا لە قامیشلۆ هەزاران کەس ڕژانه کۆڵانەکان و بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد.
هەزاران دانیشتووی کانتۆنی قامیشلۆ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا دژی باشووری کوردستان و جموجۆڵی سه‌ربازیی سه‌ر سنووری هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، له چواڕیانی عوسمان سەبری لە ڕۆژهه‌ڵاتی شارەکە خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
دواتر ئاپۆڕای گه‌ل، ڕیشسپییهكانی عەشیرەتەكانی كورد و عه‌ره‌ب، کەسایەتیی ئایینی، وه‌ڵاتپارێزان، نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیی هەرێمی جزیر، نوێنەری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل و پارتییه سیاسییەکان چوونە بەردەم چادری پرسه‌ی شه‌هیدان کە لە لایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی قامیشلۆ بۆ گەریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) سینانێ سۆر (عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئامانۆس (ئەمروڵڵا دوورسوون)، ناڤدار سینه‌گر (میکائیل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەق (ڤەهیب تەکین) و شیار فاڕاشین (جەلال ئۆزتورک) دانرابوو کە لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ شەهید بوون.
مه‌ڕاسیمی سه‌ره‌خۆشی بە خوله‌كێك ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد. دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ ئەفرام ئیسحاق گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سەرنجی خسته سەر دوای شۆڕشی سووریا كه زۆربەی دەوڵەتان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ده‌ستێوه‌ردانیان كردووه. ڕایگه‌یاند، «ئەو دەوڵەتانە به‌تایبه‌تی تورکیا بۆ تاڵانكردنی خێروبێری سووریا بەتایبەتی لە هەرێمەکەی ئێمە ده‌ستی له كاروباری سووریا وه‌ردا نه‌ك بۆ پاراستنی گەلانی سووریا. کاتێکیش گەلی سووریا خۆیان پاراست، ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو.»
ئیسحاق لە کۆتایی قسه‌كانیدا گوتی، «ئێمه لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەنی ئەم خاک و دۆزەین. ئێمە لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان و فکری ڕێبەری فەلسەفەی نەتەوەی دیموکرات کە ئێمەی فێری ئاشتی کرد و دووری خستینه‌وه لە شەڕ، بەئارامی دەژین. ئێمه له‌پێناو هەبوونی خۆمان و ناوچه‌كانمان شەڕ دەکەین و دەستکەوتەکانمان لە تیرۆر و ئەو هێرشانەی کە بە ئامانجی تێکدانی ئارامی و ئاسایش ده‌كرێته سه‌رمان، تێدەکۆشین.»
s.m