لە سەرێکانی ٢٧ داگیرکەر کوژران

لەدژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، بەرخۆدانی مێژوویی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی شەشەم دایە.لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە سەرێکانی بەردەوامە.

لەدژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، بەرخۆدانی مێژوویی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی شەشەم دایە.لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە سەرێکانی بەردەوامە. شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بەرخۆدانێکی گەورەوە هەڵدانی داگیرکەرانیان بۆ کەوتنی ناو شارەکە تێکشکاند.

هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیان دا لە ڕۆژهەڵات و باکورەوە دزە بکەنە ناو شارەکە، بەڵام هەموو هێرشەکان تێکشکێندران و چەندین داگیرکەر کوژران.

 لە دوێنێ شەو بەدواوە فڕۆکە شەڕخوازەکان و تۆپخانەکان بۆردومان ناو شارەکە دەکەن. لە شەڕی دوێنێدا ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران و گورز لە دوو بلدۆزەر درا. لە شەڕ و نیشانەشکاندندا ٢٧ سەربازی و چەتەی تورک کوژران.

ف.ق