هێرشەکەی سەرێکانی تێکشکێندرا

هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان لە ناوچەی پیشەسازی سەرێ کانی تێکشکاند و بە تووندی بەرپەرچیان دانەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر و فرۆکەکانی بەردەوامن لە بۆردومانی سەرێکانی، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای داگیرکەر دەیەوێت لە رێگەی وشکانییەوە پێشڕەوی بکات، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی پیشەسازی پێکدادانی قورس روویدا لەنێوان چەتەکانی سوپای تورکیا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان بەرپەرچی ئەو هێرشەی چەتەکان و سوپای داگیرکەری تورک بدەنەوە و تێکیبشکێنن و ٩ چەتەی داگیرکەر کوژران.

ف.ق