هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین ١٥ كه‌سیان ڕفاند كه ٦ كه‌سیان ئێزدین
هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له عه‌فرین، له گوندێكی ئێزدییه‌كان ٦ كه‌سی خانهوادهیهكیان ڕفاند. هاوكات له گونده‌كانی دیكه‌ی كانتۆنه‌كه ٩ كه‌س ڕفێندران.
هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له عه‌فرین، له گوندێكی ئێزدییه‌كان ٦ كه‌سی خانهوادهیهكیان ڕفاند. هاوكات له گونده‌كانی دیكه‌ی كانتۆنه‌كه ٩ كه‌س ڕفێندران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها، له گوندی قبار-ی عه‌فرین، ٦ كه‌سی خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدی له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ڕفێندران. هاوكات له گونده‌كانی شێخۆرزێ، قۆشۆ، خهلیلاك و قه‌ره‌گول-ی ناوچه‌ی بلبلێ ٩ كه‌س ڕفێندراون. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی له خانهوادهئێزدییهكه ڕفێندراون گه‌نجن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوڵاتییه‌ك له عه‌فرین به ئانهای ڕاگه‌یاندووه، چه‌ته‌كان له گوندی قه‌ره‌گول كه‌لوپه‌لی ماڵی هاوڵاتییه‌كی به ناوی «حه‌نان تاهیر»یان دزیوه و دواتر ئاگریان له ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌ستی پێكرد و له ١٨ی مارسدا ناوه‌ندی عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه داگیر كرا.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین كه له لایه‌ن ڕووسیا ڕێگه‌ی بۆ خۆش كرا و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاواش بێده‌نگییان لێ كرد، سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خانووی هاوڵاتیان وێران كران و ماڵه‌كانیان تاڵان كران. سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی عه‌فرینیش ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له كانتۆنی شه‌هبای هه‌رێمه‌كه بكه‌ن.
s.m