هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی دژبه چه‌ته و سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، عه‌زاز و ده‌وروبه‌ری ٥ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی دژبه چه‌ته و سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، عه‌زاز و ده‌وروبه‌ری ٥ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له گونده‌كانی سنووری شه‌را شه‌ڕی سه‌خت ڕوویداوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له گوندی كه‌فه‌ر خاشر-ی عه‌زاز ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ته ئامانج و ٢ چه‌ته كوژراون. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ٣ چالاكی نیشانه‌شكێنیدا دژبه چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه ٣ چه‌ته كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین:
ڕێكه‌وتی ٤ی ئایار\١٤ی گوڵان پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان وه‌ڵامی هێرشی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای دایه‌وه، شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه و هێرشه‌كه شكێنرا. ده‌رباره‌ی چه‌ند چالاكییه‌ك كه ئه‌نجام دراون زانیاریی به‌رفره‌وان به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین:
ڕێكه‌وتی ٤ی ئایار\١٤ی گوڵان هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان له گوندی كه‌فه‌ر خاشر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌زاز ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته كوژران و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان تێكشكێنرا. هه‌ردوو چه‌ته كه كوژران بۆ پشتیوانی كردن له چه‌ته هێرشبه‌ره‌كانی ناوچه‌ی شه‌را ڕوویان له گوندی مهرهنازێ كردبوو.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان ٣ چالاكیی نیشانه‌شكێنییان له دژی چه‌ته‌كانی جههبهی شامیه ئه‌نجام دا. ٢ چالاكی له ده‌وروبه‌ری گوندی مالكیه و چالاكییه‌كه‌ی دیكه‌ش له ده‌وروبه‌ری گوندی مهرهنازێ ئه‌نجام دران. له چالاكییه‌كاندا ٣ چه‌ته كوژران.
s.m