هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له داگیركه‌رانیان دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی داگیركه‌رانی عه‌فرین ٣ چالاكی ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی داگیركه‌رانی عه‌فرین ٣ چالاكی ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له چێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، هێزه‌كانمان له ٣ شوێنی جیاوازی عه‌فرین چالاكییان كرد:
ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانمان دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شاری عه‌فرین و ناوچه‌ی جندرێس چالاكییه‌كی سابوتاژیان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه سه‌ربازییه‌كه تێكشكێنرا.
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی ڤێلات-ی شاری عه‌فرین چالاكی كرد. ئه‌نجامی چالاكییه‌كه ڕوون نه‌بوویه‌وه.
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی ٢٣ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان گوندی حه‌مام و حاجی ئه‌سكه‌نده‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو و گورزیش به ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
s.m