هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له شه‌را و شێراوا ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ران كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوای عه‌فرین ٥ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوای عه‌فرین ٥ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانی دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوای عه‌فرین ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ران كوژران.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان به دوو چالاكیی جیاواز له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوای عه‌فرین له چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان دا و ٥ چه‌ته كوژران.
ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام له ده‌وروبه‌ری گوندی ڤێلات قادیی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را. شه‌ڕێكی تووند له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كان هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٥ چه‌ته كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی ئاك-٤٧ (AK-47)، ڕهختێك و تهلهفۆنێكدا گرت.
٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی باسووتی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا چالاكییه‌كی سابوتاژیان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی گرووپی سه‌رچه‌ته عه‌بدوڵا ههلاوێی سه‌ر به فرقه‌ی هه‌مزه ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته بریندار بوون و گورزیش له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه درا.
له كاتی شه‌ڕدا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانێك پچڕا. له داهاتوودا ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
s.m