هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە شێراوا ٧ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە ناوچەى شەرا و شێراواى عەفرین ٧ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە ناوچەى شەرا و شێراواى عەفرین ٧ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ناوچەى شەرا و شێراواى عەفرین ٧ سەربازی تورک کوژران.
لە راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە:
"هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانى سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ناوچەکانى شەرا و شێراوا بە چالاکیى کاریگەرانەیان گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
هێزەکانمان رۆژی ٩ی ئابی ٢٠١٩ / ١٨ی گەلاوێژ لە گوندی کیمار لە ناوچەى شێراوا لە ٢ چالاکیى هاوکاتدا گورزی قورسیان لە کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان و بارەگاکانى سوپای تورکی داگیرکەر دا. یەکینەکەمان لە گوندی کیمار ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگری سەربازیى، کە بۆ کاری داگیرکەرى و دروستکردنى دیواری دابڕاندن بەکاردەهێنرا، لەگەڵ شۆفێرەکەى بە تەواوی تێکشاند.
هاوکات و هەر لەو گوندەدا لە دژی کۆبوونەوەیەکى سەربازانى سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بارەگاکەیان تەقێنرایەوە و ٧ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون، کە بەرپرسی پلەبەرزی سوپای تورک بوون و برینەکانیان قورسە. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکە کوژرا و بریندارەکانى خۆی لە ناوچەکە دوور خستەوە و بردنى بۆ نەخۆشخانەکانى تورکیا".
ژ.ت