هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە گوندی باسوت ٢ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین (هەرە - HRE) رایگەیاند، دوێنێ لە چالاکیى یەکینەکانیان دا لە دژی چەتەکانى فیرقەتى حەمزە لە گوندی باسوت ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تر برینداربوون.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین (هەرە - HRE) رایگەیاند، دوێنێ لە چالاکیى یەکینەکانیان دا لە دژی چەتەکانى فیرقەتى حەمزە لە گوندی باسوت ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تر برینداربوون.
هێزە کانى رزگاریى عەفرین لە چوارچێوەى چالاکیى شەڕڤانەکانیاندا لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دا لە هەرێمی عەفرین و دەورووبەریدا، چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانى فیرقەتی حەمزە ئەنجامدا و بەو هۆیە ٢ چەتەی ئەو گروپە چەتەیە کوژران.
لە راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە "هێزەکانمان رۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ / ٢٧ی گوڵان (بانەمەڕ) ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى فیرقەتى حەمزەیان لە گوندی باسوت تەقاندەوە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تر بریندار بوون".
ر.م