هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە عەزاز ومارع چالاکی ئەنجامدا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە مارع وعەزاز لە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکا.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکیی هێزەکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە عەزاز و مارع ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە چالاکی هێزەکانیان لە عەزاز و مارع لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپەچەتەکانی بە بێ وچان بەردەوامە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلول لە گوندی کەفەرکلبێنی ناوچەی عەزازلە دژی گروپە تیرۆریستییەکانی سەربە سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا ولە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکا.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە هەمان ڕۆژدا لە شاری مارع لە دژی چەتەکانی چالاکیی ئەنجامدرا و لەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە لەنێوان ٢٣و ٢٤ی ئەیلوول سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی مەرێناز و مالکییەی ناوچەی شەرای عەفرین، گوندی باشەمرێ-ی ناوچەی شێراوا و گوندەکانی حەربیل، شێخ عیسا و بەنداویگوندی سەمووقای هەرێمی شەهبایان تۆپبارانکرد.لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا زیان بەرماڵومڵکی هاووڵاتیان کەوت.

ک-ش