هەپەگە؛ کوژرانی ٥ سەربازی سوپای تورکیای لە جۆلەمێرگ و هاتای ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە ئاشکرای کرد؛ لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لە جولەمێرگ وهاتای ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ،لەسەر چالاکی گریلاکانیان کە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە  ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

(چەلێ)

لە رێکەوتی ١٨ شوبات /٢٧ی ڕێبەندان لە کاتژمێر ٩و ٣٠ خولەکی بەیانیدا گریلاکانمان لەسەر گردی "خێرێقۆل-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکی مەزنەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و هاوکات ٣ سەنگەری سەربازیش تێکشکا.

(هاتای)

لە ڕۆژی ٥ی شوبات/١٥ ڕێبەندان سوپای تورکیا لە چیاکانی ناوچەی دورتیۆل-ی هاتای دەستیان کرد بە ئۆپراسیون، گریلاکانمان لە رێکەوتی ٦ی شوبات لە دژی ئەو هێزە چالاکییان ئەنجام دا ولە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ئۆپراسیونی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٠ی شوبات/١٩ ڕێبەندان بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

لە ڕێکەوتی ١٧ شوبات/٢٦ی ڕێبەندان فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندی بێ ڕەش -ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردمان کرد.